١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٣٣

جەماعەتی ئەحرار سەربە تاقمی تیرۆریستیی داعش لە پاکستان بەرپرسایەتیی تەقینەوەی باکووری ڕوژاوای ئەم وڵاتەی بە ئەستۆ گرت.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لەبەر تەقینەوەی تیرۆریستیی ئێوارەی دوێنێ  کاتی خوێندنی نوێژی هەینی لە مزگەوتی قەرەباڵغی گوندی پایی خان لە ناوچەی هۆزنشینی موهمەند ئینجنسی لە ئەیالەتی خەیبەر پەختونخای پاکستان ، سی کەس کوژران و زۆرتر لە سی کەسی دیکەش بریندار بوون .

جەماعەتی ئەحررار دووساڵ بەرلەمە لە تاقمی تیرۆریستیی داعش داکوکی کرد .

دوو تیرۆریستیش ڕوژی سێ شەممە  پەلاماریان کردەسەر بەشدارانی ڕێ و ڕەسمی نوێژی جەژنی قوربان لە حوسێنیەی شیعەکان لە شاری خانپوری ئەیالەتی سندی پاکستان کە لە ئەنجام دا هەشت کەس بریندار بوون.

لەم تەقینەوەیەدا دوو تیرۆریست بریندار بوون و کەوتنە دەستی پۆلیس.

تالیبان  بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بەئەستۆ گرتبووە...

کۆتایی کورتە نامە/310